بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە ئیکس بە بڵاو کردنەوەی وێنەی شەهیدانی ئەرتەش لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکانی ئێران ، نووسی: ئێمە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکانی ئێران وەکوو پێشێل کرانی یاسا نێودوەڵەتییەکان و جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بە توندی ئیدانە دەکەین.
ناوبراو زیادی کرد: چوار هێز لە قارەمانەکانی ئەرتەشی ئێمە گیانیان لە بەرانبەر ئەو هێرشە ناجوامیرانە و ترسنۆکەدا فیدا کرد.
عێراقچی جەختی کرد: ئێمە بەتواوەتی مافی خۆمان بۆ وەڵامدانەوە بە ئەو هێرشە کە ناتوانێت جودا لە کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە غەززە و خوێنڕشتن لە لوبنان بێت، پارێزراو دەزانین.
هەوروەها داکۆکی کرد کە جیهان ئەبێ لە بەرانبەر ئەو هەڕەشە هاوبەشە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی یەک بگرن.
Your Comment